پارتی لە شاری کەرکوک لەگەڵ حزبێکی تورکمانی رێکدەکەوێت

لەلایەن ستاندار Posted on 236 جار بینراوە

ستاندەر

کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان پارتی بە میدیای  حزبەکەی ڕاگەیاند: “شاندێکی پارتی لەگەڵ شاندێکی حزبی تورکمن ئیلی بەسەرۆکایەتی ڕیاز ساری  کھیە کۆبووینەوە کە پێکەوە  ھەردوولا کار بکەن بۆ  ئەوەی حکوومەتی فیدرالی پەلە  بکات لە جێبەجێ کردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە..

١. دیدى هەردوولا هاوشێوە بوو لەبارەى ئەوەى كە كەركووك شارى پێكەوەژیانى ئاشتییانەیە و هیچ كێشەیەك لەنێوان پێكهاتە و ئاینەكانیدا نییە.
٢. داوا لە حكوومەتى فیدراڵ بكرێت كە پەلە لە پرۆسەى ئاساییكردنەوەى سەرتاپا بۆ گشت پرسە هەڵپەسێردراوەكانى كەركووك بكرێت و لە گشت بوارەكانى: سەربازى، ئەمنى، سیاسى، كارگێڕى و، خزمەتگوزارى.
٣. داوا لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بكرێت كە پەلە بكرێت لە دانانى یاساى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەكانى حزبى بەعسى هەڵوەشاوەى پەیوەست بە زەوییە كشتوكاڵییەكان لە پارێزگاى كەركووكدا.
٤. هەردوولا ڕێككەوتن بەیەكەوە و لەگەڵ لایەنەكانى تردا كار بكەن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاى كەركووك، پاش ئەنجامدانى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە ساڵى ٢٠٢٠دا و دەستەبەركردنى زەمینەى گونجاو بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى خاوێن و بێگەرد.
٥. داوا لە كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان بكرێت كە جەخت بكاتە سەر جێبەجێكردنى گشت ڕێكار و ڕێنوێنییەكان و هەنگاوەكانى پەیوەست بە هەڵبژاردنەكان، بۆ مسۆگەركردنى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى پاك و شەفاف و داخراو بەڕووى هەر هەوڵێكى ساختەكارى و دەستكاریكردنى ویستى دەنگدەردا.
٦. ئەنجوومەنى پارێزگا بڕیار لەسەر بابەتى پارێزگار دەدات و، ئەویش دواى ئاساییكردنەوەى گشتگیر و چارەسەركردنى پرسە هەڵپەسێردراوەكان و كاراكردنەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى كەركووك، بۆ ئەوەى ئەنجوومەن ڕۆڵى دەستوورى و یاسایى خۆى بگێڕێت و كەسێك هەڵبژێرێت كە هەموو ئەو لایەنانەى لە ئەنجوومەندا نوێنەرایەتى دەكرێن لەسەرى بسازێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.