دوای ٨٦٤٠٠٠ چرکە لە هەڕەشەکەی بارزانی چی ڕوویدا؟

لەلایەن ستاندار Posted on 178 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ دە ڕۆژ تێدەپەرێت لەسەر هەڕەشەکەی بارزانی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت،تاکوو ئیستاش حکومەت پێکنەهاتووە،لە ڕۆژی ٣ی نیسان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای نێودەولەتی کتێب لە شاری هەولێر بارزانی،رایگەیاند: لەمڕۆوە یەک چرکە ساتیش چاوەرێی هیچ کەسێک ناکەن و حکومەت دروست دەکەن،چاودێران پێیانوابوو ،ئەو قسانەی بارزانی،هەڕەشەیەکی ناڕاستەوخۆبوو بۆ یەکێتی کە  پارتی بە هۆکاری درەنگ پێکهینانی حکومەت تاوانباری دەکرد،

ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە کۆرێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بە کادیرانی حزبەکەی ڕاگەیاند،کە لەگەڵ یەکێتی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و یەکێتیش بەشداری لە کابینەی حکومەتی نوێ دەکات،دوای ئەویش ووتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند،کە یەکێتی و پارتی لە ئەنجامی گفتوگۆیەکی دۆستانەی نێوان  مەسعودبارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ ڕێککەوتوون کە یەکێتی بەشداری حکومەت بکات ،

یەکێتی و پارتی ڕۆژی ٨ ی نیسانیان دیاریکرد ،بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان بەڵام بەهۆی نارەزایی بزوتنەوەی گۆڕان لە زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم،پارتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی دواخست بۆ کاتێکی نادیار،چاودێرانی سیاسی،پێیانوایە کە پارتی بە مەبەست کێشەی زیادکردنی جێگری سەرۆکی هەرێمی دروستکردووە بۆ زیاتر قوڵکردنەوەی کێشەکانی نێوان گۆڕان و یەکێتی،چونکە پارتی پێشوتر ڕێککەوتنی لەگەڵ گۆڕان هەبوو ،بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و گۆڕان تەنیا یەک جێگر هەبوو بۆ سەرۆکی هەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.