جعفر سەریكانی
مخابن پاش (٢٨)سال لەكارەساتی جینۆسایدو تراژیدیای ئەنفال كە(١٨٠٠٠٠كەس) بوونە قوربانی بەڵام كام قوربانی كەمرۆڤایەتی و مێژووی هەژاند ،هەرلەنوگرەسەلمان وتۆبزاوە وسەماوە گەنج مناڵ پیاو ژن هەر وەكو مەڕ بەزیندووی ژێرگڵ كران كە ئاسمان بۆ ئەم مەشهەدە گریا،سەدام وبەعس دوسەدوپەنجا لەفەوجی جاش و ئامیرسیریە و مەفرەزە خاسەی بەجلی سیسی كوردی بوونە ساقی و جەلاد بۆ ئەنفال و هۆلۆ كۆستی شوناسی كورد ئەفسوس ژانی گەل و زامی هێندە بەژوارە قەڵەم و مێژوو شەرم دەكات لەگەورەی كارەسات لەبێدەنگی جیهان ، كەسێ نەبوو كوردستان لەباوەش بكات و هەنیسكی دایك و باوكی پشت چەماوە بسڕێت،كەسێك نەبوو لوقمە نانێ بداتە كەنیزە كان ..!!ئەمە دیل بوون لەكام جەنگە گیرابوون بەڵام لە یاسای دارستانی (بەعسیزم و جاشنیزم ) چەقەڵ و گورگ خاوەن ماڵە و خاوەن ماڵ ڕاوكراوە، هەموو ساڵێك یادی ئەنفال دەكرێتەوە لەكاتێك دا كلتوری جاش و بكوژەكان داواكراوەكان بەپلەوپۆستی بەرزتر بەسەر خاكی كوردستانەوە تەراتێنیانە..!!خاوەن پۆست و مەكانەتی مادی و مەعنەوین بێ شەرمانەو بێ ئابرویانە بەلای روفاتەكان تێدەپەرن،كەسێك نیە پێیان بڵێت ئێوە تاوان بارن جینۆساید ئێوە كردتان بەڵكو خاوەن بریارن نازانین كامە حاكمەو كامە مەحكومە ،دادگای تاوانەكانی عێراق بە بڕیاری فەرمی داوای رادەستكردنی جاش و مستەشاروئامیر سریەكان دەكات بۆ دادگای كردن لەهەرێم بەڵام پارێزبەندی مەعنەویان هەیەو لەهەرێم داواكاری گشتی و دەزگای جێبەجێكار فەرامۆشی كردوون ، حكومەتی فیدراڵی داوایان دەكات بەڵام هەرێم خۆی بێدەنگ دەكا ئەرێ گەلۆ هەبووە لەهیچ شوێنێك گەلێكی جیا و نەیارەكان داوای تاوانباری ئەنفال بكات دامو دەزگای هەرێمێك خۆی بێدەنگ بكات ئەرێ سارێژی ئەنفال ئەوا دەكرێ گەلۆ كورد دەڵێ هەبووە كوچك لە پشكۆ گەرم تر بێت ئەرێ كەس و كاری شەهیدان ئاوا دڵ نەوای دەكرێن ئەرێ گەلۆ ئەگەر هەرێم ساقی و نۆكەری بەعس لەجاش و مستەشار ناگرێت و رادەستیان ناكات زۆری خۆش دەوێن با رێگا بدات حكومەتی فیدراڵ یان ئەنتەرپوول لەun بۆ مان بگرێ یان بیان باتە بەردەم دادگای تاوانەكان، باچتر ئەم جاشانە و زڕە كوردانە قاقا بەلاماندا گوزەرنەكەن و چوارمەشەكە لێی دانەنیشن و داواكاری گشتیش چەتری بێدەنی بۆ ئەنفال هەلكردووە،ئەم پرسە گرینگە ئەم تراژیدیایە بەرادەستكردنی جاشەكان كوردستانیەكان ئۆخەژن دەبن و كەس وكاری ئەنفالكراوەكان ئارام دەبن..