ستاندەر
سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسڵامی ڕایدەگەیەنێت،دادوەرانی کوردستان ناتوانن سزای دز و گەندەڵکاران بدەن چونکە لەلایەن خودی ئەو گەندەڵکارانە دانراون ،، ئەمڕۆ دەستەی دەستاپاکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەووە لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوەکراوە کە ڕێژەى گەندەڵى زیادیکردووە،سۆڕان عومەر لە دیمانەیەکیدا لە کەناڵی nrt دا ،هۆکاری زۆربوونی گەندەڵی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە دادگاکان ناتوانن سزای گەندەڵکاران بدەن ،چونکە لەلایەن خودی گەندەڵکارانەوە ئەو دادوەرانە دانراون.