ستاندەر
ناوەندی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر داوادەکات پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ساڵیادی کوشتاری ئەرمەنیەکان، ئەو کوشتارە بە فەرمی بە جینۆساید بناسێنێت، ناوەندی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر راشیدەگەیەنێت ئەو هەوڵە دوو سوودی دەبێت بەو شێوەیە هاوکاردەبێت جینۆسایدی گەلی کوردیش لە (باشورى كوردستان)بكریتە مەلەفیكی دەولی و دەستپێشخەریەکی گرنگ دەبێت، هەروەها هەولێک دەبێت بۆ ڕاست کردنەوەی ئەو هەڵەیە مێژوویەکی كە هەندێ كوردی ئەو سەردەمە بە نەشارەزایی ئەو تاوانەیان داوەتە ئەستۆی كوردو داوای لیبوردنیان كردوە. راگەیەنراوەکەی دەزگای ستاندەر زانیاری وردی لەبارەی کوشتاری ئەرمەنەکان خستۆتە ڕوو لەگەل نەخشەرێی ناساندنی وەک جینۆساید لە پەرلەمانی کوردستان.
دەقی راگەیەنراوەکە بخوێنەوە
پەرلەمانی كوردستان كاتیەتی : كوشتنی ئەرمەن جینۆساید بوە
لە 24ی ئەو مانگە (نیسان)یادی 104 سالەی جینۆسایدی ئەرمەنە ، زۆربەی وولاتانی جیهان دانی پیهیناوە ، بڕیاڕی نەتەوە یەكگرتوەكانیش”الجمعية العامة 260 A(د-3) المؤرخ في 9 كانون الأول /ديسمبر 1948″ تاوانی هەرە گەورەی وەسف كردوە ، كاتی ئەوە هاتوە (پەرلەمانی كوردستان) كوشتاری ئەرمەن بە جینۆساید وەسف بكا ، هۆكاری مرۆیی ونیشتمانی و یاسایی وئاینیش پالپشتە ، (هەمو ئەوانە لای دەزگای ستاندەر ئامادەیە ئەگەر بیكەن) ، بەووردی لە (اسباب موجبە )ئەوانەش ڕوون بكەنەوە :
- ناسنامەی تاوانباران : بەهەلە ووتراوە عوسمانی وكورد بەلكو ڕێك (اتحادالترقی) بوە كە توركیای ئیستای لەسەر دروست بوە بەو شیوەیەی خوارەوە :
- لةبارةىى كورد تەقەلایەكی زۆر هەبوە بۆ ئەوەی ئەو تاوانانە بخریتە ملی كورد ، هەندێ كوردی خۆشمان كەوتونە ناو ئەو هەلەیەو دانیان بەوە ناوە كە كورد بەشداربوە (ئەوەش زۆر مەترسیە) ، لە ( أرشیف سیاسە روسیا الخارجیە ، مژبحە اڵارمن فی الإمبراطوریە العثمانیە ، مجموعە وثائق ومواد ، یریفان 1966م ، ص 27 – 38 – 82 ،محمد خلیل أمیر ، علاقە الكورد بمذابح اڵارمن ، ص 254 ) هاتوە كە سەربازەكانی ئیتحادوتەرەقی بەرگی كوردیان لەبەر دەكردو تاوانەكانیان دژ بەئەرمەنی ئەنجام دەدا , كەچی: كورد بەشدار نەبووهەتا سوارەی حمیدیش بەشدار نەبوە ئەوەی بەشدار بوە (افواج خفیفە)بوە لە هەندی عەشایەری كوردیشی تیدا بوە كە ئەندامی ئیتحادتەرەقی بووینە , كورد دالدەی ئەرمەنی دا , بۆیە بەبروسكەی ژ:603 ی رۆژی 5/11/1915 بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ(تەلعەت پاشا) دەلێت بیستومانە هەندێ ژن ومندالی ئەرمەنی لەكوردستان(سیواس-مەعمورە عزیز- دیاربەكر-ئەرزەرۆم)دالدە دراون ..زۆر بەلگەی تر لەهەموان بەهیزتر دەقی فتواكەی شیخ سعید : (هەركەسیك ئەرمەنیەك بكوژی وەك ئەوەیە موسولمانیكت كوشتبیت، داواتان لیدەكەم بیانشارنەوەو رزگاریان كەن لەچەنگ دوژمنكارانی توركیان ،هەردەستدریژیەك بۆیان حەرامە) ،
- لەنێوان عوسمانی وئیتحاد ترقی : لەسالى 1908 ەوە ئئیتحادیەكان ئینقلابیان لەسەر عوسمانی كرد سولتان هەر بە ناو مابوو ئەگینا ئیش لەدەست ئیتحادیەكان بوو ، وەزیری ناوخۆ تەلعەت پاشا بە بروسكەی ژ:619ی رۆژی 22/ 11/1915 تیایدا دەستوری كوشتنی هەمو ئەرمەنیەكی داوە لەهەر شوێنێك بینران…زؤر بەلگەی تر .
لەدوای جینۆسایدی ئەرمەن كوردیش لەسەر دەستی ئەتاتورك(كە دریژكراوەی ئیتحادە نەك عوسمانی) كوردیش جینۆساید كرا , توركەكانى ئيتحادى لە كاتی لێدانی ئەرمەنەكان دەیان گووت با لە (زۆ زۆ- ئەرمەن)تەواو بین نۆرەی (لۆ لۆ- كورد) دێت . … هەتا گازی ژهراویش بەكار هاتوە ،هەروەك لە (ژ: 1083)ی رۆژنامەی (كورئۆغڵۆ: kr- oglu)لە 13/ئەیلول/1938 لە ئەستەمبوڵ بە فەرمی دانی پیا هێنرا.
- بۆ ئەوەی جینۆسایدی خۆشمان(باشورى كوردستان)بكریتە مەلەفیكی دەولی .
- ئەو هەلە كوشندەش ڕاست بكەینەوە كە هەندێ كوردی ئەو سەردەمە بە نەشارەزایی ئەو تاوانەیان داوەتە ئەستۆی كوردو داوای لیبوردنیان كردوە .
تەواوی ئەو زانیاری وبەلگەنامانە لای ئەرشیڤی تویژینەوەی ستاندەر هەیە .
ستاندەر داوا لە پەرلەمانی هەریمی كوردستان دەكا خۆی ئامادە بكا بۆ 24ی مانگ (وەك پەرلەمانیكی ڕاستەقینە) ئەو هەنگاوە بنێ .
ناوەندی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر
15/4/2019