گۆڕان :هەڵوێستی توندمان دەبێت بەڕامبەر پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

بزوتنەوەی گۆڕان لە بەرامبەر پێشێڵکردنی رێککەوتنی نێوانیان دەیەوێت هەڵوێستێکی توند وەربگرێت بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان،سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە بزوتنەوەی گۆڕان بە ستاندەری ڕاگەیاند،لە ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و گۆران باس لەوەکراوە کە تەنیا یەک جێگر هەبێت بۆ سەرۆکی هەرێم ئەویش بۆ گۆڕان بێت،بەڵام ئێستا پارتی پێشەڵکاری کردووە لە ڕێککەوتنەکەی پارتی و گۆران ،ئەو سەرچاوەیەی گۆران ئەوەشی بە ستاندەر، ووت:کە ئێمە ئاگەداری ئەوەین کە پارتی بۆ خۆی پێشنیاری پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی هەرێمی بۆ یەکێتی کردووە،بۆ زیاتر قوڵبونەوەی کێشەکانی نێوان ئێمە و یەکێتی،ئەو سەرچاوەیە ڕاشیدەگەیەنێت،کە لە بەڕامبەر ئەو پێشەڵکارییەی پارتی هەڵوێستی توندمان دەبێت،بەپیی زانیارییەکانی ستاندەر،پارتی سەرەڕای بەڵێنەکانی بە بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی چاکسازییەوە،بەڵام تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئیجابی نەناوە بۆ چاکسازی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.