هەڵوێستی یەکێتی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی بەهۆی زیادکردنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 193 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت،هەبوونی جێگرێکی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ یەکێتی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی كۆتایی هاتووە،وه‌ لانی کەمیش ئەوەی یەکێتی جێگری دووەم نیە، جا گۆڕان پێی خۆشه‌ یا نا ئەوە کێشەی نێوان گۆڕان و پارتی خۆیانە دەبێت خۆیان لەگەڵ پارتی ڕێکبکەون، نابێت یەکێتی “تەماشاچی” بێت،سەعدی پیرە بەدوری زانی ڕێککەوتنی نێوان گؤران و پارتی بەهۆی پێداگیری یەکێتیەوە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم هەڵوەشێتەوە و دەشڵێت” ئەوە ئەگەرێکی زۆر لاوازە هەتا ئەگەر ئەو ئەگەرەش ڕویدا ئەوە کێشەی نێوان گۆڕان و پارتی خۆیانە دەبێت خۆیان لەگەڵ پارتی ڕێکبکەون.”هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” گۆڕان دەیەوێت یا نا ئەوە مەسەلەی ئێمە نیە پێمان خۆشە گۆڕان ئەوە تێبگات کەیەکێتی نیشتمانی پێویستی بەو جێگری سەرۆکی هەرێمە هەیە “

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.