ستاندەر
بەپێی بڕیارێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان کە بەرواری ئەمڕۆ سێ شهممهی لەسەرەو وێنەیەکی دەست ستاندەر کەوتووە لەمەودوا پێویستە سەرجەم جانتاو کەلوپەلەکان کە دەچنە نێو پەڕلەمانەوە پێویسته بە ئامێری پشکنینی پرزگەکانی پەڕلەماندا تێبپەڕێت ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە پەڕلەمانتارانی لێکەوتۆتەوەو پێیان وایە ئەوە ئیھانەکردنێکی ڕونە بە پەڕلەمانتاران چونکە پەڕلەمانتاران حەسانەیان ھەیەو ناکرێت لەپرزگەو خاڵەکانی پشکنین بپشکنرێت.
جێگای باسە مونا قەھوەچی جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمان ڕونکردنەوەی بۆ پەڕلەمانتاران داوەو باسی لەوەکردووە کە ئەو بڕیارە پەڕلەمانتاران ناگرێتەوە تەنھا بۆ میوانانی پەڕلەمانتارانە.
ئهوهی خوارهوه وینهی بڕیارهكهیه