بەغداد بەنزین بۆ هەرێم دابین دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، حکومەتی هەرێم و ناوەند بەردەوام لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق، بەنزین بە ٤٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک بۆ پارێزگاکانی هەریمی کوردستان دابین بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، حکومەتی ناوەند دەیەوێت بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا بێت، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر ئەوان بەنزینیان دەنارد و لە لایەن هەرێمەوە دابەشدەکرا.

وتیشی، لە ئێستادا پارێزگاری هەولێر لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەغداد بۆ ئەوەی میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ شێوازی دابەشکردنی بەنزین کە لە بەغداوە رەوانەی هەرێم دەکریت.

 

بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر باسی لەوەشکردووە، ئەگەر لەگەڵ حکومەتی  ناوەند رێکبکەون ئەوا هەر لیترێک بەنزین بە ٤٥٠ دینار دەدرێت بە شۆفێران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.