سلکی ئەمنی و مەترسیەکانی

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

فەرمان رەشاد

بەگوێرەی زانیاری میدیاکان ئەو کەسانەی لە پشت تەزویکردنی شیری کۆمپانیای دیالاک بونە و بە ناقانونی شیریتریان بەناوی ئەو کۆمپانیایە فرۆشتوە، کەسانی سەر بە سلکی سەربازی لە پشتان بوونە، ئەوانەی دەستیان لە کون کردنی بۆڕی نەفت هەبوو، خەڵکی ئەمنی دەستیان تێدابو، ئەوانەی لەگەڵ داعش بازرگانیان کرد، کەسانی سەربازی پلە باڵایان تێدابوو، ئەوانەی زێدەڕۆییان بەسەر زەوی و مولک و ماڵی دەوڵەت کردووە، زۆرینەیان بەرپرسی سەربازین، لە ڕاپۆرتی دەستەی دەسپاکی لە دوای وەزارەتی دارایی، زۆرترین سکاڵا لەسەر بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ بوە! لەهەندێ شوێن کەسانی ئەمنی ئاسانکاریان بۆ بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان کردووە.

هەموو ئەوانە پرسی جدیی و جێی مەترسین، پێویستی بە هەڵوەستە لەسەرکردن و دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتیە، چونکە بەردەوامی ئەو دۆخە زەنگێکی مەترسیدارە لەسەر ئەمنیەتی ژیانی خەڵک، کە ئەو سلکە ئەو جۆرە خەڵکەی تێدابێ.
ناکرێ ڕۆڵی سلکی ئەمنی نادیدە بگیرێ لە دابینکردنی ئەمنیەتێکی باش بۆ کوردستان بەڵام دەبێ قسە لەسەر ئەو ڕاستیانەش بکرێت، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.