پەرلەمانتارێکی گۆڕان:تەقەكردن لە وێنەی نەوشیروان مستەفا لەلایەن شێخ جەعفەر لەخۆوە نەبوە

لەلایەن ستاندار Posted on 212 جار بینراوە

ستاندەر

یاسین خزر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆران بە میدیای پارتی راگەیاندوە كە تەقەكردن لەمەزاری نەوشیروان مستەفا بە ئیعازی یەكێتی بوە، باس لەوەش دەكات ئەگەر شێخ جەعفەر مستەفا، فەرماندەی یەكەی حەفتای پێشمەرگەی یەكێتی بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە كاندید بكرێت فراكسیۆنی گۆران دەنگی پێنادات.
ئاماژەبەوەش دەكات دڵیان شكاوە، چونكە لەماوەی رابردو تەقەیان لە وێنەی نەوشیروان مستەفا كردو پێشی وایە ساردی نێوان یەكێتی‌و گۆران دەرئەنجامی زۆر شتە، پێشی وایە تەقەكردن لە وێنەی نەوشیروان مستەفا لەلایەن شێخ جەعفەر مستەفا لەخۆوە نەبوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.