خەونی ئەوان بۆچی یە وخەمی ئێمە بۆچی یە

لەلایەن ستاندار Posted on 205 جار بینراوە

دلێر حسێن پیرۆمەری
دوای پرۆسەی هەڵبژاردن و پەسندی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە واژووی کۆمیسیارانی یەکێتی ئەوە نزیکەی حەوت مانگە هاوڵاتیان باجی کێشمە کێشی بەناو ناكۆكیەکانی پارتی و یەکێتی دەدەن کە لەئەساسدا کێشەی ئەو دوهێزە تەنهابەش بەشێنەی حیزبی و بەژەوەندی شەخصی و بنەماڵەییە نەک بەرژەوەندی گشتی .
جیاواز لەوان هێزێکی وەک بزوتنەوەی گۆڕانە بێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی حیزبی و کەسی هاتۆتە مەیدان شەڕ لەسەر مبادیئەکانی دەکات کەلەسەری دامەزراوە ئەویش چاکسازییە ، هەرچەندە یەکێتی زۆر ئاستەنگی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دروستکرد تابەشدار نەبێت لە حکومەت بۆ ئەوەی هەر برا بەشی جاران بێت لەگەڵ پارتی لە ئیدارەدانی وڵات بەسود وەرگرتن لەداهاتی کەسی بۆبەرژەوەندی تایبەت،
وەلێ بزوتنەوەی گۆڕان کە هاتۆتە مەیدان بریاری داوە بەشدار بێت لەحکومەت لەهەمان کاتدا بەڵێنی بەجەماوەر داماوە جێ دەستی دیار بێت و کاربکات لە بواری چاکسازی تا ئەو شوێنەی دەتوانێ بێ لەبەر چاو گرتنی کاردانەوەکان ، کەهەر دەرەئەنجامێکیان هەبێت لای گرنگ نیە تەنها و تەنها ئامانجی بەدامەزراوەییی کردن دامو دەزگا حکومیەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی حکومڕانی هاوشێوەی حوکمی جیهان بەسود وەرگرتن لەئەزمونی وڵاتانی پێشکەوتو بەتیمێکی کاراوبەئەزمون دێتە مەیدان بەئامانجی چاکسازیی لە کابینەی داهاتو.

بۆچی یەکێتی بەربەست بۆ هاتنە پێشەوەی گۆڕان دروست دەکات گەر لێ وردبینەوە بەشێکیان پەیوەندی بە ململانێ ناوخۆی ئەوحیزبە وە هەیەکە ئەویش بۆ شوێنکردنەوەی زۆررترین کەسی نێوباڵاکانی حیزبەکەیەتی لەنێو حکومەت واتا بەهێزکردنی باڵاکان و شوێنکردنەوەیان لەکابینەی داهاتو ئامانجیانە نەک چاکسازی
هۆکاری تر پەیوەندی بەوبەرنامە چاکسازییە گۆڕانەوەیە کە لە پێناو جێکردنەوەی لە کارنامەی کابینەی نوێ بریاری بەشداریداوە لەحکومەت ،
کەئەمەش یەکێتی بەمەترسی دەزانێ بۆ سەر حیزبەکەی چونکە بۆماوەی بیست و هەشت ساڵی رابردو کە شەریکی بڕیار بوە نەک جێ دەستی نەبوە لەچاکسازی بەڵکو بەشێکی سەرەکی بوە لە درێژە دان بەو دۆخەی هەیە و هەبوە لەڕابردوو.

بەبیری خۆیان ئێستا بەدروستکردنی ئاستەنگ بۆ گۆڕان بەتایبەت دوای داواکردنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم گۆڕان ناچار بە پاشەکشێی دەکەن بێ خەبەر لەوەی کەگۆڕان پۆستی وەک ئامرازێک دەوێت بۆ خزمەتکردن نەک بۆ تەوازنی باڵانسی حیزبیو بەهێزی پێگەی بنەماڵەیی و درێژەدان بەکاری ناشەرعی ، ئەوڕۆ بەکردار پێمان گوتن خەمی ئێمە لەخەونی ئێوە جیاوازترە ئێمە چاکسازیمان دەوێت وە خەونی ئێوەش پۆستە چاکسازیی بۆ ئێمە پۆست بۆئێوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.