کەسێک شێتەبێت ئەیبەن بۆلای شێخ گەر شێخ شێت ببێت بیبەن بۆلای کێ

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە

غالب محمد علی/ئەندامی پەرلەمانی عێراق

دوای ئەوەی لەبەرواری ۱٥-۷-۲۰۱۷ کۆمپانیایەکی بازرگانی 25 تەنکەر بەنزینی هێنابو لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بەندە ئەوکات وەک سەرۆکی لیژنەی سامانەسروشتیەکانی پارێزگای سلێمانی بەدواداچونم بۆکرد، لەکاتژمێر ٦ سەرلەئێوارە گەشتمە مەرزی باشماخ و لەوێ دوای لێکۆڵینەوەم بۆم دەرکەوت کە ئەوتەنکەرانە دەستکاری پشکنینی کراوە، کەیەکێک لەوپشکنینانەی کەبەناوی(Vapr pressure) کەدەبێت لەوەرزی هاویندا لەنێوان(45_60) بێت، کەچی لەنێوان (70_80) دەردەچو کەیەکێکە لەهۆکارەکانی سوتان و ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێلە، لەکاتژمێر 6 سەرلەئێوارە هەتاکو کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی پشکنینم ئەنجام داوە لەگەڵ تیمێکدا لەوێ هەر ڕێژەی (70_80) دەرچوە.
هەمو ئەم بەڵگانەلەگومرکی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزای سلێمانیدا بونی هەیە، وەهەربەبڕیاری ئێمەو ئێوان، بڕیاردراکە سزابدرێت بەبڕی (80) ملوێن دینار و بەنزینەکەی بگەڕێنرێتەوە بۆئێران.
بەڵام ئەوەی جێگەی داخ و گومانە و هەستنەکردنە بەبەرپرسیارێتی ئێستا سەرۆکایەتی دادگای دادگای گومرک لەسلێمانی لە ڕێکەوتی ۳/٤/۲۰۱۹ بڕیاری داوە بەپوچەڵکردنەوەی ئەوبڕیارانەی کەپێشو دەرچوە لەوەرگرتنی تەئمینات لەخاوەنی کۆمپانیاکە، بەم بڕیارەش ئەوەمان بۆدەردەکەوێت ئەو دادگایە بێ بەڵگە مامەڵەی لەگەڵ بابەتەکەدا کردوە، ئەوەندە حیزبیانە بیری کردوەتەوە ئەوەند یاساییانەکاری نەکردوە، ئەگینا ئەو بەنزینە بکرایەتەهەر ئۆتۆمبێلێکەوە ئاگری دەگرت بەهۆی ئەوفشارەی دروستی دەکرت، لێرەدا ئەپرسین دادگا نەتوانێت ماف بۆخەڵک بگەڕێنێتەوە لەبەرژەوەندی گشتی بڕیار بدات ئەی بۆ بەرگری لەکۆمپانیایەک بکات کە زیاترلە500هەزار لیتر بەنزین بێنێتە ناوپارێزگای سلێمانیەوە کەجگەلەخراپی بۆتەندروستی خەڵکی دەبێتەهۆی سوتانی ئۆتۆمبێل کەواتە کەسێک شێتەبێت ئەیبەن بۆلای شێخ گەر شێخ شێت ببێت بیبەن بۆلای کێ؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.