سەلاحەدین بەهادین:لە هەڵمەتی هەستانەوە یەکگرتوو بە جیاوازی هاتووینەتینە مەیدان

لەلایەن ستاندار Posted on 199 جار بینراوە

ستاندەر

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هەڵمەتی هەستانەوەو بەخۆداچوونەوەی یەکگرتووەکان، لەسەرەتاوە جیاواز بوون و بە جیاوازی هاتوونەتە مەیدان.

لەمیانەی وتەیەکی دا له‌ كۆیه‌ بۆ كادیرانى حزبه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى سه‌لاحه‌دین به‌هادین گوتى”یەکگرتوو ئێستاش لەم قۆناغە بەخشندەیی هەیە بۆیه‌ ده‌بێت به‌رده‌وامبین له‌ په‌روه‌رده ‌پاكه‌ی، كه ‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شانازییه‌وه‌ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان بن به‌ خزمەتکاری دەقەکانی قورئان و سوننەت بین خزمەتکاری دین بین، نەک دین بکەینە خزمەتکاری خۆمان”.

گوتیشی”یەکگرتوو پێویستییەکی هەنووکەییە بۆ ساحەی کوردستان گەرچی لە کار و خزمەتتدا هەوراز و نشێوی زۆر هەبووە، بەڵام لە کۆڵنەدان و خزمەتکردنەکان بەردەوام دەبین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.