نوێترین زانیاری لەسەر کێشە ناوەخۆییەکانی نەوەی نوێ

لەلایەن ستاندار Posted on 301 جار بینراوە

ستاندەر

سەرتیپ قەشقەیی  رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی  رایگەیاند، به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ (ڕابون مه‌عروف ، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ، هونه‌ر حاجی جاسم، كاوه‌ عبدالقادر، سیپان ئامێدی، ئارام سه‌عید)، له‌ هه‌ڵسوكه‌وت و سیاسه‌ته‌كانی ئێستای شاسوار عبدالواحد ناڕازین، به‌ڵام به‌هۆكاری ته‌خوین كردن و ناوزڕاندنیان، تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمیان نه‌نواندووه‌.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “شاسوار عبدالواحد، ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حزبه‌ی ته‌جمید كردووه‌، بڕیاره‌كان تاكڕه‌وانه‌ ده‌رده‌كات، ئارام سه‌عیدی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و جولانه‌وه‌یه‌، وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێناوه‌، هونه‌ر جاسمیش چۆته‌وه‌ ماڵه‌وه‌و ماوه‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌ بچڕاندووه‌، به‌ڵام هه‌ردووكیان ئه‌و كاره‌یان نه‌كردۆته‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمی و له‌ میدیا بڵاویانه‌كردۆته‌وه‌.
ئەورۆژنامەنوسە نوسیویەتی، “ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره‌ ناویان هاتووه‌، نه‌وێرن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌باره‌ی شاسوار عبدالواحد قسه‌بكه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ به‌هۆی فشاره‌ زۆره‌كانی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ بۆ سه‌ریان، جۆرێك له‌ بێزاریان پێوه‌دیاره‌، ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێكدا بارودۆخه‌كه‌ زیاتر ئاڵۆزتر بێت، هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن و به‌ڕووی شاسواردا ده‌ته‌قنه‌وه‌وته‌مه‌نی مانه‌وه‌شیان له‌م جولانه‌وه‌یه‌ درێژنابێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ یەکێک لەو بەرپرسانەی نەوەی نوێ بەشێوەیەکی فەرمی ناڕەزایەتیەکیان بەڕامبەر شاسوار عبدالواحید درەرنەبڕییەوە ،تەنیا ڕابون مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەمڕۆ ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند:لەگەڵ ھاوڕێكانی، بڕیاریان داوە لەگەڵ خەڵك راستگۆ بن و لە وتنی راستی نەسڵەمینەوە، “ھەرچەندە ئەوە كارێكی سەخت و گرانە و رێگەیەكی پڕ لە دڕك و داڵە. چونكە بە درێژایی ژیانی سیاسیمان، دڵسۆز بوین و دژی بێدادی بوین، وەك جوتحیزبی حوكمڕان و حیزبە تەقلیدیەكان و باندە سیاسیە تازەكان، تۆڕی فراوانی میدیامان نییە: تەلەفیزیۆن و رادیۆمان نیە، رۆژنامە و گۆڤارمان نیە، سەدان پەیج و گروپی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانمان نیە! بەڵام زۆر گرنگە دەنگ و دیدی ئێمە بگات بە رایگشتی و خەڵك بزانن ئێمە چی دەڵێین و خەریكی چین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.