وردەکاری داواکاریەکانی نوێنەرانی ئیدارەی رۆژئاڤای کوردستان لە سەرۆکی فەرەنسا

لەلایەن ستاندار Posted on 222 جار بینراوە

ستاندەر

لە کۆبونەوەی دوێنێ وەفدی خۆبەرێوەبەری رۆژڤای کوردستان لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسادا چەند داواکاریەک خراوەتە ڕوو.

عەبدولحەمید مەهباش سەرۆکی وەفدەکە رایگەیاند سێ داواکاری سەرەکیان ئاراستەی سەرۆکی فەرەنسا کردووە، یەکەمیان فەرەنسا و کۆمەڵگەی نێودەولەتی پشتیوانی سیاسی بۆ ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤای کوردستان بکەن، لە نوسینەوەی دەستوری نوێی سوریا ئەندامیان هەبێت، بەوپێیەی ئەوان نوێنەرایەتی پێنج ملیۆن لە دانیشتیوانی سوریا لە پێکهاتە جیاجیاکان دەکەن، لە روی خزمەتگوزاری بەتایبەت بنیاتنانی بیناسازی پشتیوانیان بکەن.

جێی باسە تورکیا لە رێگای وەزیری دەرەوە بە فەرمی نیگەرانی خۆیان لەو پێشوازیەی ماکرۆن لە وەفدی رۆژئاڤا دەربری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.