ستاندەر
ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ڕایدەگه‌یەنێت،گۆڕان بەمەرجی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه ڕازیبووە به‌زیادكردنی جێگرێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم،الاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند،”بۆ پاراستنی ئه‌زمونه‌كه‌مان، وه‌ك گۆڕان، ڕازیبوین به‌دانانی دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و له‌داواكاریه‌كانمان هاتینه خواره‌وه، بۆ به‌فه‌رمیكردنی ئه‌م ڕێكهوتنهشمان له‌گه‌ڵ پارتی، چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی وه‌فدی پارتی ده‌كه‌ین”.ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕه‌تكرده‌وه، بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پاره یاخود پله‌و پۆست بهداواكاریهكان ڕازیبوبێت