ستاندەر
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌میانی لێدوانێکدا له‌باره‌ی به‌شداریی كۆمه‌ڵ له كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، “كابینه‌ی نوێ به شایسته‌ی ئه‌وه نازانم كۆمه‌ڵ تێیدا به‌شداربێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” “به بۆچوونی تایبه‌تی خۆی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت له ئێستادا خێری تێدانه‌ماوه‌و پێی باشه به‌شداریی نه‌كه‌ن، چونكه چێشتی فره خۆش له به‌ره‌وه دیاره”.
ئه‌میری كۆمه‌ڵ وتیشی، “دواكه‌وتنی حكومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته نه‌ك خه‌می هاوڵاتییان و چاكسازیی”.
ئەم لێدوانەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەیەکەم هەنگاوی بەڕەو ئۆپۆزسیۆن بوون لەلایەن کۆمەڵی ئیسلامی دادەنرێت،ئەمە لە کاتێکدایە پێشوتر کۆمەڵی ئیسلامی مەیلی بەشداریکردنی لە حکومەتی نوێ هەبوو.