“هیرۆ خان تەندروستی باش نیە”

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت بەداخەوە هێرۆخان تەندروستی باش نیە‌و ناتوانێت بەشداریی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بكات، دەشڵێت “ئەگەر بەر بژێریشی بكەین، خۆی ناتوانێت هیچ پۆستێكی ناو یەكێتی بەرێوە بەرێت”. لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ هەفتەنامەی “باس” ی پارتی حامید حاجی غالی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایدەكات بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و كەسی یەكەمی باڵی دەسترۆیشتوی ناو ئەو حزبە ناتوانێت هیچ پۆستێكی حزبی بەرێوە ببات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.