نەخۆشی درێژخایەنی گەلی کورد: نەبوونی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیە

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

د.محەمەد کیانی
پارتی و یەکێتی هەر لایەنەو عەمیلی دوڵەتێکی دەرەکین، تورکیا و ئێران و هەندێ جاریش هەردوك هی هەردوولان. ئەمانە ناتوانن حوکمەتی هاوچەرخ بەڕێوەبەرن، پرسی کوردیان بە ناوی چارەسەرکردنی کردوەتە ئامرازی کۆنتڕۆلکردنی کۆمەڵگەی کوردی و بەکارهێنانی رەوایی پرسەکە و پۆتێنشەلەکانی بۆ بەدەستهێنانی بەژەوەندی تایبەتی بنەماڵە و مانەوەی هەژمونی بنەماڵەکانیان بەسەر گەلی کوردەوە.
ئەم دوو بنەماڵە عەمالەت بۆ هەموو لایەنێکی دەرەکی دەکەن بۆ ئەوەی هەژمونیان بەسەر گەلی کوردەوە بەردەوام بێت و پێگەی بنەمالەکانیان بەسەر گەلی کوردەوە مسۆگر بێت. پرسی کورد تەنها ئامرازێکی پڕ سوودە بۆ بەدیهێنانی مەرامە بنەماڵەییەکانیان و دەیانەوێ هەر بەم جۆرە بێ چارەسەر بمێنێتەوە. گرنگ نییە لایان کورد چی بەدەست دێنێ یان نا، گرنگە لایان وەك قەڵمرەوی کورد بمێننەوە. بە واتایەکی تر: ئەو بنەماڵانە ئامادەیی نۆکەری و عەبدایەتی کردنی هەر لایەنێکی دەرەکیان هەیە، وەك ئێستا بە کرداری دەیکەن، بە مەرجێك یارمەتیان بدەن گەلی کورد بە کۆیلایەتی لە ژێر سەرکردایەتی ئەوان دا بمێنێتەوە. ئەم بنەماڵانە هەرگیز چارەسەریان پێ نییە بۆ پرسی کورد، چونکە خاوەنی بڕیاری سیاسی سەربەخۆنین و نابن.عەڕابەکانیان بەرژەوەندیان لەوەیە چارەسەرێکی یەکجارەکی نەبێت بۆ پرسی کورد، بۆ نمونە ئاشبەتاڵی ١٩٧٥.
بەرقەراری ئاشتی و سەقامگیری دوخی کۆمەڵگەی کوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر بەردەوامی پێگەی بنەماڵەکانیان لە ترۆپکی هەرەمی دەسەڵاتدای بەسەر کوردەوە وە هەروها بۆ دەوڵەتە درواسێ نەیارەکانی گەلی کورد. دۆخی کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان، نەدانی موچەی مانگانەی موچەخۆران، دەرستکردنی هێزی وەك داعش، دورستکردنی قەیران لە نێوان سەنتەر و هەرێم و نانەوەی ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەکان بە هاندانی کێبڕکێی وەهمی زاڵی دەسەڵاتدارێتی لە نێوانیان روونترین نمونەن.
گەڵی کورد ئلیتە سیاسیەکەی سەقەت و هەڕەشەیە بەسەر گەلەوە، پێش نەیارەکانی، چونکە ئەو ئیلیتە سیاسیە دژی گەل لە کارابووە و لە کارایە بۆ پیادەکردنی نەخشەی تایبەتی بنەماڵەکان کە هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیجی دەوڵەتە نەیارەکانی گەلی تا ئەو ئاستەی گەلی کورد نامۆکراوە لەگەڵ ئامانج و ویست و بەرژەوەندیەکانی. گەلی کورد توشی سەرلێشوان بووە لە ئەنجامی فەرمانڕەاویی ناتەندورست، گەندەڵ، کەرتکەر، ناعەدل، نانیشتمانی و وابەستەی دەرەکی سەرانی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان و دەرهاویشەتە سەقەتەکانیان لە جۆری ئۆپۆزیسیۆنی فاشیل و بەرهەم سالح و شاسوار و سروە عبدالواحید. ئەم دۆخەش خزمەتی سەرانی خیانەتکاری ئێستا کورد و دراوسێ نەیارەکانی دەکات.
دۆزی کورد هەر لەو بازنە داخراوە بێ چارەسەرە دەمێنێتەوە و خۆی دوپات دەکاتەوە تا ئیختراقێکی جدی لە سیاسەتی هەرێم و عێراق رودەدات بە پیادەکردنی دابڕانێکی تەواو لەگەڵ ئەو ئیلیتە سیاسیە و عەقلیەت و پراکتیزەکانیان و داڕشینی بناغەی سیاسەت لەسەر پرنسیپی بەرژەوەندی گشتی و وابەستەبوونی تەواویان پێوەدەکرێت و سیاسەت لە مناڵ و مەزنی هەڵپەرستی هەڵترۆقیوی بە ناو گەنج هەڵاوێردەکرێ بە روئیای بەرپاکردنی جولانەوەیەکی کاریگەر بۆ بەدیهێنانی حوکمداریەکی دیموکڕات و یەکسانخواز و رەشید و عادیل بە ئاراستەی گەشەی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیەکی بەرهەمێنەر و دەستەبەرکردنی ئازادیەکان و مافەکانی مرۆڤ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.