ستاندەر
بەگوێرەی هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا تورکیا خەریکی دروستکردنی دیوارێکی جیاکەرەوەیە لە چواردەوری عەفرین بەمەبەستی دابراندنی زیاتری ئەو ناوچەیە لە رۆژئاڤا و سوریا، جێی باسە ئەو هەوڵەی تورکیا بەهۆی ئەوەیە شەرڤانان هەوڵێکی چڕیان بۆ گێرانەوەی عەفرین دەستپێکردووە، تورکیا بەهۆی شکستی لە روبەروبونەوەی شەرڤانان پەنای بۆ دروستکردنی دیوار بردووە.
بەگوێرەی هەوالی ئاژانسە سوریەکە تورکیا بەشێکی بەرچاوی خەڵکی راستەقینەی عەفرینی دوورخستۆتەوە و تیرۆرستێکی زۆری لەو ناوچەیە جێنشین کردووە و ژمارەیەکی زۆری دار زەیتونی ئەو ناوچەیەی بڕیوەتەوە.