ستاندەر
گۆران ئینزیبات، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی “لە مەودوا ھەرکە س لەگەڵ شاسوارعبدولواحید بمێنێتەوە گومانی ئەوەی لێ دەکرێت مەلەفی ھەبێت، پشیوانی سەرجەم لە پەرلەمانتارە بەڕێزەکانی ئە و جوڵانەوەیە ئەکەم کە ھەر یەک لەوانە نوێنەری کۆمەڵێک لە خەڵکی کورستانن”
وتیشی “ئەم کارەی بەرامبەر ئەوان کراوە دوورە لە ھەموو ئادابێکی گشتی کۆمەڵگا و لێدانە لە دامەزراوەیەکی گرنگی وەک پەرلەمان بۆیە بە ھەموو شێوەیەک ئیدانەی ئە و کارە قێزەوونە ئەکەم و برادەرانی نەوەی نوێ ئومێدەوارم خۆیان دەست پێشخەربن لە داواکردنی ھەڵوەشاندنەوەی نەوەی نوێ و دادگایی کردنی شاسوار “