مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەسەر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سێکسی دێتە دەنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 831 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان  وا بڵاوکرایەوە کە پەرلەمانتار مژدە مەحمود ،لەسەر  ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سێکسی لەلایەن شاسوار عبدالواحید بۆیە بێدەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە ڕەتی دەکاتەوە دەڵێ دورە لە ڕاستییەوە،مژدە مەحمود ئەندام پەرلەمانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی  ڕاگەیاند : ھەموو ئەو قسانەی بڵاوکراونەتەوەو دوورە لەڕاستییەوەو بەھیچ شێوەیەک ھەڕەشەم لێنەکراوە ئەو قسانەی شادی نەوزاد دورە لە ڕاستییەوە
وتیشی:”من حزبەکەی خۆمم خۆشدەوێ و بەڵێنمداوە لەگەڵ ھاوەڵەکانم تەبابم، بۆ ئەو قسەو قسەڵۆکانە نەچوومەتە پەرلەمان، بەڵکو ھاتووم ئیش بکەم و بەرگری لەھاووڵاتیان بکەم”.
راشیگەیاند: بەھیچ شێوەیەک ھەڕەشەم لێنەکراوە، ئەگەر ھەڕەشەم لێکرابایە، بەدڵنیاییەوە باسم دەکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.