پرۆژەی تورکیا بۆ دابرینی عەفرین و کۆنترۆڵکردنی زیاتری ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی هەوالێکی ئاژانسی  هەواڵی فەرمی سوریا تورکیا خەریکی دروستکردنی دیوارێکی جیاکەرەوەیە لە چواردەوری عەفرین بەمەبەستی دابراندنی زیاتری ئەو ناوچەیە لە رۆژئاڤا و سوریا، جێی باسە ئەو هەوڵەی تورکیا بەهۆی ئەوەیە شەرڤانان هەوڵێکی چڕیان بۆ گێرانەوەی عەفرین دەستپێکردووە، تورکیا بەهۆی شکستی لە روبەروبونەوەی شەرڤانان پەنای بۆ دروستکردنی دیوار بردووە.

بەگوێرەی هەوالی ئاژانسە سوریەکە تورکیا بەشێکی بەرچاوی خەڵکی راستەقینەی عەفرینی دوورخستۆتەوە و تیرۆرستێکی زۆری لەو ناوچەیە جێنشین کردووە و ژمارەیەکی زۆری دار زەیتونی ئەو ناوچەیەی بڕیوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.