لەسەر سکاڵای دووکارمەندی ئاسایشی هەولێر دادگای بەرایی هەولێر بریاری غەرامەکردنی پەرلەمانتارێکی گۆرانی بەبری (٦ ملیۆن ) دیناری عێراقی دەرکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی فراکسیۆنی گۆران لەپەرلەمانی کوردستان، بەستاندەری راگەیاند: ئەمرۆ دادگای بەرایی هەولێر لەسەر سکاڵای دووکارمەندی ئاسایش، بریاری غەرامەکردنی (٦ملیۆن) دیناری عێراقی لەدژی من دەرکرد، دکتۆرە شایەن گوتی مێژوی ئەم سکاڵایە بۆ خۆپیشاندانەکانی ۲٥ئازاری ساڵی رابردوو دەگەرێتەوە، کەتیادا من داوام لە کارمەندانی هێزە ئەمنیەکان کردبوو بێنە بەرەی خۆپیشاندەران لەبەرامبەریشدا دووکارمەندی هێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردە سەر من، ئێستاش بەبیانوی ناو زراندنیان داوای قەرەبوو لەمن دەکەن.

سەبارەت بەبریارەکەی دادگا “بەشدار حسن” پارێزەری کەیسەکە بەستاندەری راگەیاندووە: لەرووی یاسایەوە ئێمە دەتوانین تانە لەبریاری دادگا بدەین لەدادگای تێهەڵچونەوەدا، بۆیە ئێمە لەروانگەی یاساییەوە لەهەوڵەکانی خۆمان بەردەوام دەبین.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.