هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شاسوار عەبدولواحید بۆ کوردستان ئاشکرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 3058 جار بینراوە 0 سەرنج
77695

ستاندەر

ماوەی چەند رۆژێكە كێشەو ئاڵۆزی لەناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دروست بووە،فراکسیۆنی جولانەوەکە لە پەرلەمانی عێراق بەهۆی نیگەرانییەکانیان لەسەر تێکەڵکردنی جولانەوەکە لەگەڵ بزنس و خێزان هەڵوێستیان دژی شاسوار عبدالواحید وەرگرتووە ،هەرچەندە شاسوار عبدالواحید ڕایگەیانبوو کە  رۆژی پێنج شەممە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان،بەڵام دواجار گەڕانەوەکەی دواخست بۆ کاتێکی نادیار،سەبارەت بە نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان  شاسوار عه‌بدولواحید ڕایگەیاند،به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێیه‌ك له‌ قوڕگی هاتووه‌ و خه‌ریكی وه‌گرتنی چاره‌سه‌ره‌ بۆیه‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان،بەڵام بەپیی زانیارییەکان هۆکاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید بۆ كوردستان بەهۆی ترسی دەستگیركردنی بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *