ستاندەر
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەنگۆی کرینی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لەلایەن حزبەکەیەوە بە درۆدەخاتەوە، به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا پەرلەمانتاری پارتی بە تۆرڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند،پارتی خۆی 45 په‌رله‌مانتاری هه‌یه‌و هیچ پێویستی به‌كڕینی په‌رله‌مانتاری دیكه نییه،ئەو پەرلەمانتارە هەروەها ووتیشی،په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ جگه له‌هاوڕێیه‌تی ناو په‌رله‌مان، هیچ شتێكی تر نییه، به‌هیچ جۆرێكیش هه‌وڵمان نه‌داوه فشاریان له‌سه‌ر دروستبكه‌ین و هیچ كامێكیان بكڕین، بڕواش ناكه‌م هیچ لایه‌نێك هه‌وڵبدات په‌رله‌مانتاری لایه‌نێكی تر بكڕێت.