ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر داوای بەنزین لە عادل عەبدولمەھدی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست ستاندەر کەوتووە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر داوا لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات کە بەنزین و نەفتی سپی بۆ پارێزگای ھەولێر دابین بکات.

لەنوسراوەکەدا کە ئاراستەی عادل عەبدولمەھدی کراوە ھاتووە داواکارین لەبەڕێزتان کە بەنزین و نه‌تی سپی بۆ پارێزگای ھەولێر دابین بکەن، وەکو سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق.

ھەروەھا لەنوسراوەکەدا ئەوەش ھاتووە ‌”داواکارین لەبەڕێزتان ئەو بارگرانییە لەسەر ھاوڵاتیانی گەلەکەتان ھەڵبگرن بە دابینکردنی بەنزین بۆ ئەو پارێزگایە بۆ ئەوەی نرخی بەنزین داببەزێت بۆ ٤٥۰ دینار”.

وێنەیەکی نوسراوه‌كه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.