سێ بەرپرسی دیکەی کۆمەڵی ئیسڵامی لە شاری هەولێر دەستیانلەکارکێشایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 334 جار بینراوە

ستاندەر

‎سێ بەرپرسی دیکەی کۆمەڵی ئیسڵامی لە شاری هەولێر دەستیانلەکارکێشایەوە،پشتگیری خۆیان بۆ سێ ئەندامەکەی سەرکردەیەتی پێشوو ڕاگەیاند،

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیانە

بۆ: كۆمەڵی ئیسلامی و ڕای گشتی

‎بابەت: وازنامە

‎دوای چەندین ساڵ خزمەت و شەونخونی و هەوڵ و ماندونەناسی لە خزمەت پڕۆژەیەكی سیاسی ئیسلامی بە ناوی ( كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ) بەو بڕوا و متمانەیەی كە حزب هۆكارێكە بۆ خزمەتی دین و ژینی گەل و نەتەوە ‎خزمەتی زۆر مان بە قوتابیان و گەنجانی ئەم نیشتیمانە كرد و زۆر خشتمان بۆ ئەم حزبە خستە سەردیوار و هەوڵی بەرەو پێشچوونیمان دا ‎بەڵام دوای ئەوەی كە لەوە تێگەیشتین كە ‎١- ئەو كەسانەی لەو قۆناغەدا كار بەدەست و دەست ڕۆیشتوون لە حزب دا پێچەوانەی ئەوە بیر و ڕایانە و سەرتاپای حزبیان خستۆتە بەرژەوەندی ئامانجە تاكی و خێزانیەكانی خۆیان ‎٢- نەبوونی پرۆژەیەكی سیاسی گشتگیر لەو حزبە دا بەجۆرێك خزمەتی گشت چین وتوێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی بكات بێ جیاكاری لە نێوان تاكەكانی ‎ئەمانە و. چەندان نادادی و گەندەڵی و قۆرخكاری تر ‎ناچاریان كردین كە هەوڵی زۆر و كاردانەوە و هەڵوێستی زۆر و جیاوازمان نواند ‎كۆتا جار زیاتر لە ساڵێكە بێ دەنگ دانیشتووین و چاوڕوانی بڕیارێكی بە خۆداچوونەوە و بڕیارێكی دروستی سەركردایەتی و كاردبەدەستانی ئەم حزبە بووین كە هەنگاوێك بێت بۆ چاكسازی و پاكسازی نەهێشتنی ململانێ و دۆخی نائاسایی و گەندەڵیەكانی ئەو حزبە ‎وەلێ هیچ هەنگاوێكمان بەدی نەكرد و گەیشتین بەو قۆناغەی تروسكاییەك لە ئومێد بەدی نەكەین ‎بۆ یە ناچار بەو بڕیارە بووین ‎كە لە ئەمڕۆ وە 27/4/2019ڕای بگەیەنین كە هیچ پەیوەندیەكی سیاسی و یاساییمان بەو حزبەوە نامێنی وە لێرەوە پشتگیری خۆمان بۆ هەر سێ ئەندامی سەركردایەتی دەستلەكاركێشاوەی كۆمەڵ ڕادەگەیەنین دوپاتی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و قۆرخكاری دەكەینەوە. ‎ژوان عبدالرزاق : بەرپرسی نوسینگەی هەولێری ڕێكخراوی قوتابیانی كۆمەڵ ‎ئەندامی نوسینگەی هەولێری دەستەی یاساناسانی كۆمەڵ ‎زەیتون عوسمان : كارگێڕی نوسینگەی هەولێری ڕێكخراوی قوتابیانی كۆمەڵ ‎ڕاگەیاندكاری كۆمەڵ لە هەولێر ‎أمین سعدی : ئەندامی بەشی كارگێڕی و دارایی مەڵبەندی سێ ی هەولێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.