سەرکەوت شەمسەدین:ئەو نامانەی بۆ پەرلەمانتاران نێردراوە شتى زۆر زۆر تایبه‌ته‌ كه‌ ته‌نها سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه‌ یاخود ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ورووبه‌رین ده‌یزانن

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

ستاندەر

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسه‌ ناڕازییه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ، له‌ میانى چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆى نه‌وا سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ى باس ده‌كرێن له‌سه‌ر گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان كه‌ گوایه‌ شاسوار عه‌بدولواحید و كه‌سانى ده‌ورووبه‌رى هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان پێكردووه‌، یاخود كه‌سانى دیكه‌ن و سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه‌ لێى به‌رپرس نییه‌، ده‌ڵێت”ئه‌مه‌ پێشینه‌ى هه‌یه‌، ئه‌وه‌ى له‌ناو نامه‌ تایبه‌ته‌كاندا باس ده‌كرێت ئه‌و شته‌ تایبه‌تانه‌یه‌ كه‌ ته‌نها له‌ناو نەوەی نه‌وێ ده‌زانرێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ خه‌ڵكى تر نایزانێت”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت”نامه‌كان شتى زۆر زۆر تایبه‌ته‌ كه‌ ته‌نها سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه‌ یاخود ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ورووبه‌رین ده‌یزانن، ئه‌وه‌ فه‌زیحه‌ته‌ كه‌ بوێرى ئه‌وه‌ت هه‌بێت هه‌ر ئه‌سڵه‌ن به‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى خۆت بڵێى ڤیدیۆت هه‌یه‌ و ڤیدیۆت بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌ گه‌ر بێده‌نگ نه‌بێت، ئه‌مه‌ بۆخۆى فه‌زیحه‌ته‌، سه‌رۆكى وڵاتێكى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌ رووخا له‌ ساڵى 1976″.

له‌ وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى ئایا كه‌ ده‌كرێت، لایه‌نگرێكى نه‌وه‌ى نوێ ئه‌مه‌ بكات یاخود هاوڵاتییه‌كى ئاسایى ئه‌مه‌ بكات یاخود حزبێكى تر، یاخود نه‌خێر ئه‌مه‌ ئیشى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌یه‌كه‌؟ سه‌ركه‌وت شه‌مس ده‌ڵێت”نا نا، ئه‌مه‌ بابه‌تێكه‌ ئێمه‌ له‌ناوخۆدا ئاگادارین، بابه‌تێك نییه‌ په‌یوه‌ندى به‌ قسه‌یه‌ك یاخود وشه‌یه‌كه‌وه‌ هه‌بێت، هه‌ندێك ڤیدیۆ نێردراوه‌ به‌ سه‌راحه‌ت ڤیدیۆ نێردراوه‌ بۆ چه‌ند كه‌سێك”.

شه‌مس له‌ وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا پێشتر ئه‌وان ئاگاداربوون له‌مه‌ كه‌ حاڵه‌تى له‌وجۆره‌ له‌ناو نه‌وه‌ى نوێ هه‌بووبێت، باس له‌وه‌ده‌كات”به‌ڵێ پێشتریش ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌بووه‌، به‌رامبه‌ر هه‌ندێك ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵا به‌كارهێندراوه‌و ئێستا هێندراوه‌ته‌وه‌ نێو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، ئه‌م جۆره‌ فه‌زیحه‌ته‌یان به‌رامبه‌ر به‌كارهێندراوه‌”.سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى پێشتر ئەمەیان قبوڵیان كردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات،”ئێمه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ مناقه‌شه‌داین و له‌ ناكۆكیداین نه‌مان ویست ئه‌مه‌ درێژه‌ بكێشێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.