هەڵوێستی پارتی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەرکوک

لەلایەن ستاندار Posted on 257 جار بینراوە

ستاندەر

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە “شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستانن و بڕیارە ئەمڕۆ دەزگای ھەڵبراژدنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پرسی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە کۆ ببێتەوە و تێیدا بە وردی باس لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بکرێت.”

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەرکوک، ناوبراو ڕایگەیاند: “ئێمە لەگەل ئەوەدا نین ئەمساڵ ھەڵبژاردن لە کەرکووک بکرێت، چونکە ناکرێت خەڵک ئاوارە بێت و ڕەوشی کەرکووک بەو شێوەیە نائاسایی بێت، پڕۆسەی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە بەڕێوە بچێت، بە بڕوای ئێمە باشترە ڕەوشی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، ئینجا ھەڵبژاردن لە کەرکووک بەڕێوە بچێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.