ستاندەر
عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی،سەبارەت بە وەرگرتنت پۆستی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەلایەن بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند: له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه زۆرباس له‌پێدانی ئه‌و وه‌زاره‌ته به بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌فه‌ڕمی باسی ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كردووین، هه‌ركاتێك بابه‌ته‌كه‌مان له‌گه‌ڵدا باس بكرێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته رایده‌گه‌یه‌نین و بڕیاری كۆتایش لای سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه.
سەرچاوە:تۆڕی هەواڵی سلێمانی