نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: دوای ریفراندۆم پەیوەندی پارتی و ئێران زۆر بەهێزە

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

ستاندەر

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تەران رایدەگەیەنێت ئێران داوای لە لایەنەکانی هەرێم کردووە هەرچی زووە حکومەت پێکبهێنن، لە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمریکا ناوبراو رایگەیاند بۆ ئەو پرسە ئێران بەپلەی یەکەم لەپارتیەوە دەستی پێکردووە بۆ پەیوەندی کردن بەڵام نە هی پارتی کەمترە لە یەکێتی نە پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ ئێران لە هی پارتی زۆرترە، ”

ناوبراو لەبارەی پەیوەندی لایەنەکانی هەرێم لەگەل ئێران رایگەیاندووە بەداخەوە هەمیشە ” فۆکس-ەکە” لەسەر یەکێتیە ئەگەرنا ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەدوای ڕیفراندۆم لەنێوان ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە ئەگەر لە پەیوەندی یەکێتی و ئێران زیاتر نەبێت کەمتر نیە، هەروەها لەگەڵ گۆڕاندا وەهەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان هەرچی “تۆ ناوی دەهێنی” هەرچی ناوی هەیە هەمووی لەپەیوەندیدایە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەو لێدوانەی ناوبراو لەبارەی پەیوەندی پارتی و ئێران لەکاتێکدایە لەدوای ریفراندۆم بەرپرسانی پارتی هەمیشە ئێران بە بەرپرسیاری یەکەمی شکستی ریفراندۆم و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەزانن لەگەڵ یەکێتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.