داواکارییەکی مەسرور بارزانی لە باوکی هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتە

لەلایەن ستاندار Posted on 206 جار بینراوە

ستاندەر

هەرچەندە ٢٧٦٤٨٠٠ چرکە تێدەپەرێت بەسەر لێدوانێکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەرێورەسمی کردنەوەی پێشانگای کتێبدا لەھەولێر رایگەیاندبوو،لەئەمڕۆوە یەک چرکەی دیکە چاوەڕێ ناکەین و پشتیوان بەخوا بەمزوانە حکومەتی نوێ پێکدێت،سەرباری ئەو هەڕەشەیەی مەسعود بارزانیش تا ئێستا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پێكنەهێنراوە،پارتی دیموکراتی کوردستان بە هۆکاری سەرەکی پێکنەهێنانی حکومەت دادەنرێت ،چونکە لە ئێستا ڕێككه‌وتنی لەگەڵ هەریەکە لە گۆڕان و یەکێتی ئەنجامداوە و ئەو دوو لایەنە بە پشکەکانی خۆیان لە کابینەی داهاتوو ڕازین،بەپیی زانیارییەکانیش ،پۆستی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی تاکە هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتە،مەسرور بارزانی كە کاندیدی پارتییە بۆ سەرۆکی کابینەی داهاتووی حکومەت، داوای لە مەسعود بارزانی کردووە کە لەقۆناغی داهاتودا ئەنجومەنی ئاسایش لەبری ئەوەی سەر بەسەرۆكایەتی هەرێم بێت، سەر بەسەرۆكایەتی حكومەت بێتن، لەبەرامبەریشدا نێچیرڤان بارزانی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی هەرێم خوازیارە ئەنجومەنی ئاسایش وەك سەردەمی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەر بەسەرۆكایەتی هەرێم بێت‌،هەربەپیی زانیارییەکان لە ئێستادا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە هەوڵی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسەیە بۆ زیاتر قوڵنەبوونەوەی کێشەی نێوان ئەو دوو ئامۆزایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.