یەکێک لە دامەزرێنەرانی نەوەی نوێ وازهێنانی لە جووڵانەوەکە راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە

ستاندەر

ئارام سەعید یەکێک لە دامەزرێنەرانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ  وازهێنانی لە جووڵانەوەکە راگەیاند

دەقی دەستلەکارکێشانەوەکەی

‎هاوڕێیانم لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ
‎هاوڕێیانم لە ئەنجومەنی باڵاو فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ لە پارلەمانی عێراق و كوردستان

‎من وەك یەكێك لە دامەزرێنەرانی نەوەی نوێ

هەر لە سەرەتاوە بەشداری هەموو جومگەو كارەكانی نەوەی نوێ بوم، لە پێناسە و ستراتیژ و كاركردنی سیاسی و مەیدانیی بەشداربووم  حەزدەكەم پێتان بڵێم بەهۆی سەرنجەكانم لەسەر ئەو ئاراستەیەی ئێستا نەوەی نوێ گرتوێتیە بەر ناتوانم بەشێك بم لەو جوڵانەوەیە ،بۆیە  به‌م نامه‌ی ماڵئاواییه‌ وه‌ک  هاوڕێیه‌کی خۆتان، سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ئه‌رک و ماندوبوون و شێلگیریتان له‌ پێشخستنی نەوەی نوێدا ده‌رببڕم . ‎

‎سوپاس و ڕێزم بۆ هەموو لایەك و داواكارم لەمەودوا بۆكاری نەوەی نوێ پەیوەندی بەو ئازیزانەی ترەوە بكەن كە بەردەوامن.
‎گه‌ر جاروبار و له‌ بۆنه‌ی جیاوازیشدا به‌د لێکحاڵیبوون و جۆرێک له‌ بارگرژیی دروست بووبێت، ئه‌وا دڵنیاتان ده‌که‌م که‌ به‌شێکی زۆری له‌پێناو پێشخستن و ڕێکوپێکترکردنی کاره‌کاندا بووه‌، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا  وه‌ک هاوکارێکی خۆتان  به‌ هه‌مان هه‌ستی دڵسۆزییه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌ریه‌کێکتان ده‌که‌م که‌ به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان لە کاتی کارکردندا لێم دڵگران بوبێت و هاوکاتیش ئه‌و رۆژانه‌ی پێکەوە كارمان كردوە به‌رز و پڕبه‌ها دەنرخێنم. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ گه‌ر ئه‌و گیانی کارکردن و هاریکارییه‌ی ئێوه‌ نه‌بوایه و به‌و گیانی خۆبه‌خشیی و خۆنه‌ویستییه‌وه‌ کارتان نه‌کردایه‌، ئه‌وا بێگومان جولانەوەکە ئه‌م قۆناغه‌ سەختانەی تێنەئەپەڕاند. .
‎من هاوڕێتان بوم و وه‌ک هاوڕێشتان ده‌مێنمه‌وه‌

‎تێبینی:

1-وازهێنانی من لەلایەك نیە دژی ئەوی تر وەك هاوڕێی هەموان دەمێنمەوە

2-بۆهاوڕێیانم لە میدیا ،جگە لەوەی بڵاومكردۆتەوە هیچ وردەكاریەكی ترم لە ئێستادا نیە لەسەر دەست لەكاركێشانەوەم. .

‎هاوڕێتان،
‎ئارام  سەعید
٢/٥/٢٠١٩

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.