نوێترین زانیاری لەسەر دوورخستنەوەی شێخ جەعفەر لەفەرماندەیی هێزەكانی 70 ی یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 216 جار بینراوە

ستاندەر

چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە هەیە، یەكێتی جەعفەر شێخ مستەفا لەپۆستی فەرماندەیی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە دووردەخرێتەوە، كە ناوبراو ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەشە.
هەروەها دەنگۆكان بەو شێوەیەیە، كە لەجێگەی ئەو مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئەركی فەرماندەیی هێزەكانی 70ی پێشمەرگەی پێ دەسپێرێت.
لەو بارەیەشەوە، بەشێك لەمیدیاكانی یەكێتی لەزاری مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بڵاویانكردووەتەوە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70یەو هیچ ئاڵوگۆڕێك نەكراوەو رایگەیاند “چاوەڕواندەكەین دوای پێكهێنانی حكومەت، سەركردایەتی یەكێتی خۆی بڕیاربدات چۆن پۆستەكان دابەشبكات و چ گۆڕانكارییەك بكات، بەڵام تا ئەمڕۆش هیچ بڕیارێك لەسەر گۆڕانكاری نەدراوە”.
ئەو راشیگەیاند “فاریزەیەك بۆ هیچ كەسێك نەكراوە، بەهەمانشێوەی ڕابردووەو پۆستی هیچ كەسێك دەستكاری نەكراوە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.