ستاندەر
بە پیی راپۆرتیكی نهینی (الشرق الاوسط) ئەمریكا ئامادەیە دەست بە دانوستان بكا لەگەل ئیران هەروەك لەگەل كۆریای سەروو كردی ،بۆ ئەو مەبەستە 12 مەرجی دیاری كردوە ، سێ لەوانە سەبارەت بە چالاكی ناوكیی ئیرانە(خواستی كۆمكاری عربی) ، چوارەمی سەبارەت بە موشەكی بالیستی ئیرانە ،پینجەم چیتر یارمەتی حوسیەكانی یەمەن نەدا (ئەوەیان زیاتر خواستی سعودیە) ،شەشەم هیزەكانی لەسوریا بكشینیتەوە ، حەفتەم چیتر پالپشتی حزب الله وحماس نەكا لە ڕێی فەیلەقی قودس ،هەشتەم چیتر پالپشتی تالیبانی ئەفغانستان نەكاو شوین بۆ قاعدە نەكاتەوە ،نۆیەم سیادەی عیراق بپاریزی ،دەیەم دەبیت دەست لە چەكدار كردنی میلیشیاكانی عیراق وناوچەكە هەلگری ، یازدەم چیتر هەڕەشە نەبیت لەسەر دراوسیكانی ، دوامەرج ئازاد كردنی هاوولاتیانی ئەمریكی كە لەزیندانیەكانی ئیرانن .
وەك تیبینی دەكریت لەمەرجەكانی ئەمریكا پرسی دیموكراسی ومافی میلەتانی ئیرانی و پرسە ناوخۆییەكانی تری تیدا نیە ، زیاتر ئەوانەن كە وولاتانی عربی خواستیانەو لەبەرامبەردا پارەپوولیكی زۆریان بە ئەمریكا داوە .