هاوڕێ توانا
دیرۆکی ئێمە لێوان لێوە لە ململانێی و بەریەککەوتن ئیسرافێکمان
لەوەسفکردندا نەکردووە ئەگەربڵێین لە سێ لاپەڕەی مێژووی ئێمە دووانیان تۆماری شەڕو ململانێی خۆبە خۆیە!
لەکۆندا ململانێی ئەو خێڵ وخێڵ و دواتر ململانێی نێوان بنەماڵە و ئەو بنماڵەو دواتریش ململانێی نێوان میرو پادشاکان ، و نزیکتریش ململانێی نێوان ئەوحیزب و حیزب ، بەڵام ئەوەی لەناو ئەو تۆمارو ئەرشیفە پڕ لە شەڕ و خوێنەدا ئاسەوارێکی دیار نیە ئەوا ململانێ و بەریەککەوتنی نێوان نەسلەکانە!
یان باشتر بڵێین زۆرانبازی و ململانێی نێوان نەوەی کۆن و نەوەی نوێیە ، هەڵبەت نەبوونی ئەم ململانێیە وایکردووە هیچ کایەک لە کایەکانی دنیای ئێمە، گۆڕانیان بەسەردا نەیێت و کایەکان هەرگیز نوێ نەبنەوە ، جاهەر لەکایەی کۆمەڵایەتیەوە بیگرە تاکو کایەیی سیاسی و ئابوری و کلتوری و تەنانەت فەرهەنگی ،
دەی ئاخر لە کایەی کۆمەڵایەتیەوە بنۆڕن ئێستا زانست وناسا کەوا ڕۆژ بەڕۆژ غزووی یەک بەیەکی هەسارەکان دەکات و سڕی ژێر دەریا قوڵەکان و سێکۆشەی بەرمۆدەمان بۆ کەشف دەکات،
کەچی ئێمە تازە بەتازە وا خەریکی دۆزینەوەی ڕایڵە ون بوەکانی خێڵ و تیرەو و بەرەباین و ڤیستیڤاڵی ساڵی بۆ ساز دەکەین !
دیقەت بدەن لە دنیای تازە دا ڕۆژ بە ڕۆژ حیزبی ژینگەیی سروشت بارێزو ئاژەڵ دۆست ، لەدایک دەبێت دەی کەچی لە دنیایی ئێمە دا تازە مۆدێلی حیزبی خێزان بنەماڵە و باڵا بوونی فۆڕم و ستایلی تەورسی سیاسی مۆدێلە!
گەلۆ ئەم تەسویڕە نەگۆڕەی دنیای ئێمە کورت و پوخت ئەوەمان پێ دەڵێت کە تاکو ئێستاش فەزایی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێمە
لە غیابی لەدایک نەبوونی جیلی نوێ دایە ،
جیلێک کەوا بە فیکرودنیا بینی نوێ وە بێتو دەستکاری ئەو نۆڕم و ترادیسۆنە بکات کە دەستوری جیلی کۆنە ، جیلی کۆن کە ئێستا بە جلی نوێ وە نمایندەی کومەڵ و کایەکان دەکات
هەڵگری پەرەوەردە ڕێبازێکە کە نەوەی نوێ بە هەمان عەقڵیەت و دنیابینی گۆش دەکات ،
بۆیە سەیر نیە کە هێزێکی سیاسی بەحساب نوێ لەدایک دەبێت ئەوا زۆر نابات دەچێتەوە سەر هەمان ڕێچکە نەگۆڕی جیلی کۆن چونکی تاکو ئێستا توێژێک یان نەوەیەک نیە بەعەقڵی نوێوە بێت و فاسیلەیەک له نێوان خۆی و نەوەی پێش خۆی دابنێت بەڵکو ئەوەی تاکو ئێستا هەیە درێژە بەهەمان ئەو ڕێبازە و دنیابینە کۆنە ئەدات ، کە دیدوو دنیابینی نەوەی کۆنە بە جلی نوێ تەحکوم بە ڕابردوو ئێستاو داهاتوومانەوە دەکات ،