ئەگەری ئەوە هەیە ئەردۆغان لەگەڵ کورد رێکبکەوێت

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

ستاندەر

دوای پاشەکشەی ئەردۆغان و دەولەتی تورکیا لە پرۆسەی ئاشتی دوای ساڵی ٢٠١٥، دۆخی تورکیا و حیزبەکەی ئەردۆغان بەرەو خراپبونی بەردەوام ڕۆشتووە، لوتکەی شکستەکانی ئەردۆغان لە دۆڕاندنی ئەستەمبۆل لە هەڵبژاردنەکان سەری دەرهێنا کە کورد لەوێ پشتیوانی نەیارە سەرسەختەکەی ئەکەپەی کرد و زۆرێک لە چاودێران بەهۆکاری سەرکەوتنی جەهەپە لە قەڵەمیان دا، بڕیاری دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەستەمبۆل لە هەمان رۆژی رێگاپێدان بە بینینی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەردۆغان جارێکی تر بیەوێ پرۆسەی ئاشتەوایی دەستپێبکاتەوە، و ئەوجارە رۆژئافاش بخرێتە ناو هاوکێشەکان، بەتایبەت کە بەگوێرەی راپۆرتێکی ئەلمۆنیتەر لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتە بەرپرسانی باڵای میت  جارێک عەبدولڵا ئۆجەلان دووجار مەزلوم کۆبانی  فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بینیوە، کە دواتر لە پەیامەکەیدا ئۆجەلان داوای لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد هەستاری تورکیا لە دۆخی سوریا رەچاو بکەن.

ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر پێی وایە لەو قۆناغە ئەگەر رێکەوتنێکی فراوان لەنێوان نوێنەرانی گەلی کورد لە باکور و رۆژئاڤا لەگەڵ تورکیا بکرێت بەکۆمەلێک مەرج و بە نوسراو هەنگاوێکی باش دەبێت بۆ دەربازکردنی رۆژئاڤا لەو دۆخەی بەهۆی فشاری تورکیا تێی کەوتووە و باشتربونەوەی دۆخی هەدەپە و ئازادکردنی سەدان گیراویان، بەڵام ئەگەر هەولێک بێ بۆ ئەوەی ئەکەپە هەڵبژاردنی ئەمستەمبۆل بە پشتیوانی کورد بباتەوە، ئەردۆغان تەنها بەلێنی زارەکی بدات کورد هیچ سودێک لەو رێکەوتنە نابینێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.