پارتی:ئێمە لەگەڵ ئەوەین سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵك هەڵبژێردرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 225 جار بینراوە

ستاندەر

فەرسەت سۆفی  ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند:ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان ئێستاش دەیڵێینەوەو تەئكید دەكەینەوە، وەكو بۆچوونی پارتی پێمان وایە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەناو خەڵك یاسایی ترە دیموكراسی ترە وە زیاتر لە بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان دایە و پێگەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات،  بۆیە  وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەین سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵك هەڵبژێردرێت، بەڵام هۆكاری ئەوەی كە ئێمە لەم قۆناغەدا رازی بوین سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان هەڵبژێرێت ئەوەیە كە ئێمە مەحكوم بوینە كە بەپێی یاسا لە ساڵی یەكەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پرسی سەرۆكایەتی هەرێم یەكلاییبكرێتەوە، ئێمە لەبەرامبەر دوو بژاردە بووین یان ئەو دامەزراوەیە كۆتایی پێبهێنرێت نەیهێڵین یان ئەو دامەزراوەیە كارابكەینەوە، ئێمە پێمان وابووە كاراكردنەوەی دامەزراوەكە لەبەرژەوەندی گەلی كوردستاندایە، چونكە  سەرۆكایەتی هەرێم دامەزراوەیەكی دەستوری گرنگە، بۆیە تا ئێستاش پێمان وایە كە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵك بێت كە دەستوریشمان نوسییەوە ئێمە وەك پارتی هەر پێداگری لەسەر ئەوە دەكەین و كار بۆ ئەمە دەكەین، وە كە دەستووریشمان نووسیەوە پێداگیری دەكەین  و كاریش بۆ ئەوە دەكەین لایەنەكانی دیكەش قەناعەت بەوە بهێنن كە سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵك هەڵبژێردرێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.