ستاندەر
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى 70 ى پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاند “هه‌رێمى کوردستان پێویسته سوپایه‌کى یه‌کگرتووى هه‌بێت، بۆیه هه‌وڵى جدى بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له‌ئارادایه.”
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئاشکراشیکرد سێ تیمى سه‌ر به ئەمەریکایی و به‌ریتانى و ئه‌ڵمانیه‌کان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، به‌رنامه‌یه‌کى تۆکمه‌یان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به قۆناغ دارشتووه.
سەبارەت بە هه‌بوونى مه‌ترسى لاى یه‌کێتى به‌وه‌ى له‌ئه‌نجامى یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه، پارتى ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى هێزه‌کاندا بگرێت، به‌ڵام جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتى”به‌ئێستاو سه‌رده‌مى جه‌نابى مام جه‌لالیشه‌وه، یه‌کێتى هه‌رگیز کۆسپ نه‌بووه له‌به‌رده‌م یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا و ترسى له‌وه شێوه‌یه نه‌بووه.”