ترەمپ ژمارە تەلەفۆنێکی نهێنی بۆ سەرکردە ئێرانیەکان دەنێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 261 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی هەوالێکی ئاژانسی سی ئێن ئێن دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ژمارە تەلەفۆنێکی  تایبەتی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ناردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوەبکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئاژانسەکە رایگەیاندووە ژمارە تەلەفۆنەکە لە رێگای بەرپرسانی سویسراوە نێردراوە کە ئێستا نوێنەرایەتی ئەمریکا لە ئێران دەکەن بۆ کاروبارەکان و پەیوەندیەکانی نێوانیان لەگەل ئێران، راشیگەیاندووە تا ئێستا ئێرانیەکان وەڵامیان نەبوە، هاوکات چوارشەممەی رابردوو ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند پێویستە ئێرانیەکان پەیوەندی پێوە بکەن، ئەگەر کردیان ئێمە بە ڕوویان دەکرێینەوە و گفتوگۆیان لەگەل دەکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.