یەکێتی وەڵامێکی توندی پارتی دەداتەوە لەسەر ئەم پۆستە

لەلایەن ستاندار Posted on 265 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی یەکێتی وەڵامی شاخەوان عەبدولڵا پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دەداتەوە کە ووتبووی.حزبەكەی هیچ كاندیدێكی بۆ پۆستی وەزیری داد نابێت و سەرۆك وەزیرانی عیراقیشیان سەرپشككردوە لەدیاریكردنی كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە، بەمەرجێك سەر بەیەكێتیی نەبێت، چونكە یەكێتیی پشكی خۆی وەرگرتوە،کە سەرۆک کۆمارە،جەمال شکور پەرلەمانتاری یەکیتی ڕایگەیاند،یەكێتیی پۆستی سەرۆك كۆماری بەكێبڕكێ و هەڵبژاردن بەدەستهێناوە، بۆیە پارتی بۆی نییە بڵێت یەكێتیی مافی خۆی لەعیراق وەرگرتوە،هەروەها ووتیشی ،وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادی مافی یەكێتییەو تەنانەت بەكەمیشی دەزانین، بۆیە ئەوەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسیدەكات، دورە لەڕاستییەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.