ستاندەر
بەرەکات شەمۆ، سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە،ھەندێک ئەندامانی نزیک لە حەشدی شەعبی ویستیان ڕێگری لە ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، چونکە پارێزگاری ئێستا پەیوەندیی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان زۆر باشە و ئێمەش وەکو کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان دەنگمان پێ دا و بووە پارێزگاری نوێی مووسڵ,ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا مەنسور مەرعیدی وەک پارێزگاری نوێ و سیروان رۆژبەیانی ،کە کوردە وەک جێگری یەکەمی پارێزگار هەڵبژارد.