وەفدیكی بالای (هودا پار)سەردانی ستاندەر دەكا

لەلایەن ستاندار Posted on 218 جار بینراوە

ستاندەر

دوای كردنەوەی نوسینگەی (هوداپار) لەشاری هەولیر وەفدیكی بالای ئەو حزبە ئیسلامیە (توركیا) سەردانی ستاندەریان كرد ، گفت وگۆیەكی چڕوپڕ كرا لەبارەی ئەزمونی بزوتنەوە ئیسلامیەكان وپرسی كوردستان ، وەباسی ئەزمونی كوردستانی باشور كرا كە چۆن ئەوانەی لە میلەتی خۆیان دابڕان و كاریان لەگەل حكومەتەكانی عیراق كردوە زیانیان بەخۆیان وكوردستان گەیاندوە ،داكۆكی لەوەشكرا لە قۆناغی ئیستای كوردستان پیویست بەوە دەكات هەمو هیزەكانی كوردستانی باكوڕ كۆك بن ، لایەنی ستاندەر وای پیباش بوو كە هودا پار زیاتر لە هیزە كوردیەكانی كوردستانی سەروو نزیك ببنەوە لەچوار چیوەی بەرەیەك ، ئەوانیش ئامادەیی خۆیان دەربڕی ،ئەگەری زۆرە نیوبژیەكی جدی بكریت بۆ هینانە دی ئەو مەبەستەو ریكخستنی ناو مالی كورد لە سەروو ،بۆ ئەوەی ئەو هەمو دەنگەی حزبەكانی تورك لەكوردستانی دەبەن بگەرێتەوە بۆ حزب ولایەنەكانی كوردستان ،لەلای خۆشیانەوە وەفدی ناوبراو زۆر خالی گرنگیان ڕوونكردەوە كە ئەوانیش بەپیل مافی كوردو یەكڕێزینە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.