پارتی:پارێزگاری نوێی مووسڵ پەیوەندیی لەگەڵ ھەرێم زۆر باشە بۆیە دەنگمان پێدا

لەلایەن ستاندار Posted on 376 جار بینراوە

ستاندەر

بەرەکات شەمۆ، سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە،ھەندێک ئەندامانی نزیک لە حەشدی شەعبی ویستیان ڕێگری لە ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، چونکە پارێزگاری ئێستا پەیوەندیی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان زۆر باشە و ئێمەش وەکو کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان دەنگمان پێ دا و بووە پارێزگاری نوێی مووسڵ,ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا مەنسور مەرعیدی وەک پارێزگاری نوێ و سیروان رۆژبەیانی ،کە کوردە وەک جێگری یەکەمی پارێزگار هەڵبژارد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.