پەرلەمانی كوردستان پێنج هەزار دۆلار دەداتە هەر پەرلەمانتارێك بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەی زەمەن لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی كردوەتەوە: بەپێی گرێبەستی نێوان بانكی جیهان و بەڕێوەبەرایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، پاڵپشتی پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی دەكات لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەدا، ئۆتۆمبێل بكڕن و تائێستاش 60 ئەندام پەرلەمان ئامادەن لە چوارچێوی ئەو گرێبەستەدا، ئۆتۆمبێل بكڕن.
هەر بەپێی هەواڵەکەی  رۆژنامەی زەمەن، ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەفرۆشرێن بە پەرلەمانتاران، 14 هەزار دۆلار زیاتریان لێوەردەگیرێت لە پای ئەوەی بانكی جیهان پارەكەیان بە حازری بۆ دەدات و دواتر پارەكە بە قیست وەردەگرێتەوە، كە ساڵانە لەسەدا حەوت سودی دەچێتە سەر،بەپیی زانیارییەکان ، پەرلەمانیش لە یەكەم قیستدا بڕی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر پەرلەمانتارێك خەرج دەكات كە ناگەڕیتەوە بۆ پەرلەمان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.