ستاندەر
مستەفا چاوڕەش کە کاندیدێکی بەهێزی یەکێتىە بۆ وەزارەتى پێشمەرگە،هەڵوێستی خۆی لەسەر یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ئاشکراکردوو ،ڕایگەیاند،گەر یەکێتى و پارتى پشتیوان بن، ئیمکانیەت و تواناى خۆیانە بخەنە بەردەست، هاوپەیمانان کۆمەکمان بکات، خۆم یەکێکم لەوانەى لەگەڵ یەکخستنەوەى پێشمەرگەم،هەروەهامستەفا چاوڕەش وتى،ئێمە بەباشى دەزانین پێشمەرگە هى خەڵک بێت نەک حیزب، بەڵام ئەمە بە خەیاڵ ناکرێ، چەک و بارەگاى دەوێ،وتیشى”ئێمە تا ئێستا لەرێگەى کۆستەر و بەکرێ هاتووچۆ بەپێشمەرگە دەکەین، جلیان لەجل ناچێت، تفەنگیان لەتفەنگ ناچێت، پێڵاویان لە پێڵاو ناچێت، تەمەنا دەکەم لەدەمى خۆمانى بگرینەوە و ئەم هێزە یەکبخەینەوە.
سەرچاوە:دەنگی ئەمریکا