یەکێتی:بە توندی وەڵامی راکان سەعید دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە

ستاندەر

مەڵبەندی دووى رێکخستنى یەکێتی لە کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە،یەکێتى هیچ جۆرە هاوبەشیەکى لەگەڵ ڕاکان سعید و حکومەتى خۆ جێیەتى پارێزگاى کەرکوک نیە، بەڵام یەکێتى نوێنەرایەتى زۆرینەى خەڵکى پارێزگاى کەرکوک دەکات، ئاساییە لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ حکومەتى خۆجێی بۆ راییکردنى کارو بارى هاوڵاتیان و چارەسەرکردنى کێشەکانیان.دوێنێ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك بە وەكالەت ڕایگەیاند،ه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌رن و ناوچه‌ی ئه‌وان دوبز و سه‌رگه‌ڕانه‌ و به‌شێك نین له‌وانه‌ی مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه‌، پێشتریش دادگا به‌پێی یاسا زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كانی پێداونه‌ته‌وه‌ و گرێبه‌ستیان هه‌یه‌،لە وەڵامی ئەمەدا مەڵبەنی دووى  یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد ،وەکو یەکێتى  سەرژمێرى ساڵی 1957 بە بنەما دەگرین و بزانین کێ خەڵکى ڕەسەنى ناوچەکەیە، ئەوەى راکان جبورى بە خەڵکى ڕەسەنى ناوچەکەیان دەزانێت ئەمانە عەرەبى هاوردەن و ئەوەى شارەزاش بێت لە جوگرافیا دەزانێت سنورى نیشتەجێبونى عەشیرەتى شەمەر لە کوێیە،لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیدا هاتوە، “ئەوانەى لە هەولێر فرمێسکى تیمساحى بۆ کەرکوک هەڵدەڕێژن دەبێت باش بزانن دۆخى کەرکوک لە ئەنجامى ریفراندۆمە سەقەتەکەى ئەوان هاتە کایەوە، لە کاتێکدا لە موێل و تەواوى شوێنەکانى دیکەی عیراق بەشدارن لە پرۆسەى سیاسی و ڕۆژانە دەست لەملانەى سەرکردەکانى حەشدی شەعبی دەکەن و هەوڵی ڕێکەوتنى ژێر بەژێر دەدەن تەنانەت لە گەڵ پارێزگارى کەرکوک بە وەکالەت”.

مەڵبەنی دوى رێکخستنى یەکێتی ئاماژەی بە هەوڵەکانی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کردوە و رایگەیاندوە، “بە پێویستى دەزانین هەوڵەکانى سەرۆک کۆمار بەرێز دکتۆر بەرهەم و  ئەندامانى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق بەرز بنرخێنین و هیوادارین بەردەوام بن لە پاڵپشتىکردنى چارەسەری کێشەى جوتیاران و تەواوى کێشەکانى ترى کەرکوک”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.