ڕەشاد گەڵاڵی
لەسەرەتای دروست بوونی دەوڵەتی عیراقی بۆ ئیمڕۆ دەرهاوێشتەوهاوکێشە ئاڵۆزەکانی ئەو وڵاتە هاوشێوەی یەك وبەیەك ئاست وئاڕاستە بەڕێوە دەچن ، هەڕەشەکانی نێوخۆوهەرێمایەتی و نێودەوڵەتیش لەولا بوەستێت جیاوازی و جیاکارییەکی ئەوتۆی لێ بەدی نەهاتووەو لێ بەدی ناکرێت بۆیەهاتووم بەپێی ڕوانین و خوێندنەوەی خۆم شیکارییەکی هەرسێ هۆکارەکەم لەم نوسینەمدا کردووە هیوادارم توانیبێتم بەپێی توانا گەربچوکیش بێت خزمەتێکی هەواداران وخوێنەرانم کردبێت ،
~~~~~~~~
هۆکاری یەکەم
دوای دەست نەکەوتنی کەسێکی شیاو لەو وڵاتە و قەرزکردنی مەلیك بۆبوون بەپادشای ئەو وڵاتە لەدراوسێکانەوە بۆسەرکورسی دەسەڵات پێکهاتەی عەرەبی سوننە لەکەمینەوەکردە دەسەڵاتداری ڕەها بۆماوەی زیاترلە ٨٠ساڵ ، هەمان ئەو ئاڕاستەیە نەتەوەی کوردو پێکهاتەی شیعەی لەنێو ئەو دامەزراوە نوێیەی عێراقی تازەدا وەك نەتەوەو وەك زۆرینەی شیعەمەزهەب هەژماری ڕۆڵ و سەنگ و پێگەی نەتەوەیی و زۆرینەیان بۆنەکرا لەدەوڵەتی تازەی بەزۆر لێکێندراو لەلایەن حاکمی تازەو ئاغاوکێخوا کانیانەوە کەخۆی لەداگیرکاری بریتانیاو فەرەنساو کۆمەڵێك دەوڵەتی تردەبینیەوە ،
هۆکاری دووهەم
دوای لکاندنی هەردوو ولایەتی بەسڕاو نەینەوا بەکابینەی تازەوە ململانێکانی نێو خۆوهەرێمایەتی لەدەست پێك وهەنگاوی سەرەتایی ئەو حکومەتە تازە دامەزراوە یە ڕووبەڕووی گەورەترین نەخشەوپلانی گڵاوی هەردوو وڵاتی ئیران – تورکیا بۆیەوە کە لە سەرەتای هەنگاوهۆکارگەلێك بوون بەئاڕاستەی شلەژان و نەمانی سەقامگیری ئاسایش و ئۆقرەیی و بەیەکەوەژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەنێوان کۆی پێکهاتەکان لە عێراقی تازەدا ،
هەرێمایەتی کاریگەریی و ڕۆڵی نەرێنیان هەبووە لەشێواندن و ناشیرین کردنی چەندین شۆڕش و سەرهەڵدان لەهەردووبەشی شیعەی عەرەبی و بەشە کوردییەکە کەتاکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت ڕەنگدانەوەوکاریگەرییەکان بەڕوونی لەئەداو کارکردنی ڕۆژانەیاندا دەردەکەوێت لەبەڕێوەبردن وئاڕاستەکانی حکومرانی وشلەژانی ئاسایش و ئۆقرەیی لەعیراقی تازەدا ،
هۆکاری سێهەم
پڕۆسەی ئازادی عیراق لەساڵی ٢٠٠٣ودەرکەوتنی دووخوێندنەوەو دووڕوئیای جیاواز لەنێوان هەرسێ پێکهاتەی عیراق سەری هەڵداوبەڕوونی جیاوازییەکان بەدی دەکرا ،
یەکەمیان :
گەلەکەمان بەمەبەستی دروستکردنەوەی دەوڵەتی نوێی عیراق و بەهێزکردنەوەی ڕۆڵ و پێگەی داهاتووی نەتەوەیی ڕووەو بەغدا لە هەنگاوەکانیان سڵیان لەهیچ هەڕەشەو گوشارێك نەکردەوەو بەردەوامبوون لەهەنگاوەکانیان ،
دووهەمیان :
لەملاوەش هەوڵەکانی حزب و لایەنە سیاسیەکان لەباشووروبەتایبەتیش شیعەی زۆرینە بەئاڕاستەی گێڕانەوەی دەسەڵاتە دزراوەکانیان لەماوەی ٨٠هەشتاساڵ دوانەکەوتن و شان بەشانی سەرکردایەتی سیاسی کورد لەهەنگاوەکانیان بەردەوام بوون بەهاوکاری و هەماهەنگی ئیران بەئاڕاستەی دەسەبەرکردن و بەهێز کردنەوەی ڕۆڵ و پێگەی زۆرینەی شیعە لەنەخشەی سیاسی و بەڕێوەبردنی حکومڕانی لەعێراقی تازەدا ،
سێهەمیان :
پێکهاتەی سوننەلەدوای پڕۆسەی ئازادی عیراق بۆئیمڕۆ جگە لەخەوبینین هەنگاوێکی تریان نەناوەوناتوانن باوەڕ بەخۆیان بهێنن کەدەسەڵاتی ڕەها و حکومەتی بەعس کۆتای پێ هاتووە گەرلەخەوبەئاگا نەهێرێنەوە خاك و پێکهاتە لەدەست دەدەن لەسەردەستی شیعەی زۆرینە کەدەمێکە بەڕۆحیەتی تۆڵە سەندنەوە ڕوەو ناوچەسوننە نیشینەکان شەمەنەفەرەکەیان بەڕێکەوتووە ، بەئاڕاستەیەکی تر
بەژداری نەکردنی پێكهاتەی سوننە لەکۆی پڕۆسیسەدێمۆکراسیەکان و دەنگ نە دان بەدەستووری هەمیشەیی عێراق لەلایەك و زیادبوونی ڕۆڵ و سەنگی وڵاتە هەرێمایەتیەکان لەنێو شەقامی سوننەدا هۆکارێکی تری پاشەکشەی ئەو پێکهاتەیە بوو لە ماوەی١٦ شانزەساڵ تەمەنی پڕۆسەی سیاسی لەعیراقی تازەدا ،
جێوپۆلیتیکی عێراق بەگشتی وناوەڕاستی سوننەنشین لەکوڵانی بەردەوام ونەبوونی سەقامگیری سیاسی – ئابووری – ئاسایش وئۆقرەیی – ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی گوزەردەکاوزەمینەوئەرزیەکی لەباردەرەخسێنێ بۆ دەست تێوەردانی هەرێمایەتی و دەرەکی بەئاڕاستەی نەمانی ئۆقرەیی ومتمانە لەنێوان کۆی پێكهاتەوهۆزوناوچە جیاجیاکان و لایەنە سیاسیە ڕکابەروجیاوازکاندا لە وڵاتێک یاساو دەستوور تیادا بەرقەرار نەبێت وبەردەوام پێشێل بکرێت ،
جگەلەم ڕاستیەی سەروو پڕۆسیسی دێمۆکراسی وحکومەتی فیدڕاڵ لەناوێک و ناوەڕۆکێکی بەتاڵ بترازێت هیچ سەنگێکی تری نەبێ وەك بووکەڵە لەلایەن ڕکابەرە بەهێزو نەیارەکانی ئیمڕۆو دۆستی دوێنێی خەبات یاری بەشکۆی مرۆڤ – نیشتمان – نەتەوەوپیرۆزییەکان دەکرێت ئەوئاڕاستەحکومڕانیەی ئێستای عیراق داهاتووی لەسەربینا ناکریت وهیوابەخش نابێت بۆ داهاتووێك کەدەسەبەری بەیەکەوە ژیانی پێكهاتەکان بکات و مافی مرۆڤ تیایدا ڕێز لێ گیراوبێت ،
لەکۆتا دەڵێم :
دوای ٨٠هەشتاساڵ لەچەق بەستوویی ونەبوونی هیواگەلێك لەپڕۆسیسی حکومڕانی پێویستیمان بەگۆڕینی عەقڵی نوێی سیاسی -کۆمەڵایەتی -بەیەکەوە ژیان و بیرکردنەوەی زێترهەیە کەکۆتابهێنێ بەهەڕەشەو مەترسیەکانی ڕابردوو کەخۆی لەکۆتاهێنانی ڕەشەکوژی -ئەنفال – کیمیایی- تەعریب و دەست بەسەر داگرتنی سەروەت و سامان و سڕینەوەی یەکتردەبینێتەوە لە وڵاتێک کە ٨٠هەشتا ساڵە بە دوورە لەدەستەبەرکردنی ئارامی وئۆقرەیی ومتمانەو چەسپاندنی یاساو دەستوور تیایدا بۆکۆی پێکهاتەکانی ،
بۆیە دەڵێم لەپێناودەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان ودەستە بەرکردنی ژیانێکی شەرەف مەندانە لەگەڵ کۆی پێکهاتەکان و شاد بوونی هەەموولایەك بەمافەکانیان لە وڵاتێکی دەڵەمەدا پێویستە هەوڵە سیاسی و پەیوەندییەکۆمەڵایەتیەکان یەك بخرێن و جیاوازی یەکان کەم بکرێنەوە بەئاڕاستەی بەردەوامیدان بە ژیان لە وڵاتێك کە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئۆقرەیی بۆتە کارێکی ئەستەم ونیمچە مەحاڵ تیایدا لەنێوان کۆی پێکهاتەکاندا .
٢١/٥/٢٠١٩